دیدگای هاوبەش و هەماهەنگی میدیا و زانیاری و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان

 

 

رۆژی دووشەممە 7/3/2022 ، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە سەردانێکدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە، کە دکتۆر جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگە و خاتوو نەرمین سندی راوێژکار لە ئەنجوومەنی وەزیران بەشداربوون، پلان دانرا بۆ بوونی هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان فەرمانگە و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، هەروا لە کۆبونەوەکە باسی دیدگای هاوبەش و پرۆژە و کارو چالاکییەکانی داهاتووی سەندیکای رۆژنامەنووسان کرا.