رۆژی 13/ ئاداری 2022 ، بێ هیچ پاساوێك هێرشی موشه‌كی كرایه سه‌ر هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، كه خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه و جگه له بریندار بوونی دوو هاوڵاتی سڤیل و هه‌ندێك زیانی ماددی. ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشه موشه‌كییه ده‌كات و هه‌روه‌ها هاوپشتی خۆی بۆ ده‌زگای میدیایی كوردستان 24 ده‌رده‌برێت كه زیانی مادی زۆری پێكه‌وتووه، هیوای سه‌لامه‌تی و به‌رده‌وام بوونیان له ئه‌ركی پیشه‌ییان بۆ ده‌خوازین. هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی كار بۆراگرتنی ئه‌م هێرشه بێ پاساوانه بكه‌ن و هه‌وڵی خۆیان له كه‌ناڵه یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بخه‌نه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هاوڵاتیانی ئاشتیخوازی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێنه ئامانج و هاوكات به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی فیدراڵییه رۆڵی خۆی بگێرێت بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل و شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
13/3/2022