ئەمڕۆ سێشەممە رێککەوتی ١٩ـی٤ـی ٢٠٢٢ لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر، رێکخراوی CDO ، METRO, CDFJ بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکان UNDP کۆبوونەوەیەک لەبارەی بنیاتنانی توانا و بەهێزکردنی تۆڕبەندی میدیاکارانی گەنج لە بواری پێکەوەژیان و ئاشتی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئایدن مەعروف وەزیری کاروباری پێکهاتەکان و بژار حەکیم، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، نوێنەرانی وەزارەتی رۆشنبیریی و پەرلەمانی کوردستان و سەنتەری میترۆ ئامادەبوون.
لە کۆبوەنەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی میدیا لە هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم میدیا لە هەرێمی کوردستان.