• ئێمە
  • پەیوەندی
  • ئه‌نجوومه‌ن
  • لق و نووسینگه‌كان
  • لیژنه‌كان
دوو شه‌ممه‌, ئاب 8, 2022
العربية
سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

نقابة صحفيي كوردستان |

  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی مۆڵەتی رادیۆ و تیڤی
  • پێشێلكارییه‌كان
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی مۆڵەتی رادیۆ و تیڤی
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • ئه‌نجوومه‌ن
  • لق و نووسینگه‌كان
  • لیژنه‌كان
No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی مۆڵەتی رادیۆ و تیڤی
  • پێشێلكارییه‌كان
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی مۆڵەتی رادیۆ و تیڤی
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • ئه‌نجوومه‌ن
  • لق و نووسینگه‌كان
  • لیژنه‌كان
No Result
View All Result
سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان
العربية

په‌یامی ئه‌نجوومەنی ‌سه‌ندیكاى رۆژنامەنووسانی كوردستان له‌ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا

نیسان 22, 2022
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

 

 

ئەمڕۆ 22ـی نیسانی 2022،  124 مین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردییە، کە لەم رۆژەدا میقداد مەدحەت بەدرخان، وەک پێشڕەوی میدیای کوردی و خەمخۆری کولتوور وزمان لە قاهیرەی پایتەختی میسر، یەکەمین رۆژنامەی کوردی بەناوی کوردستان ده‌ركرد، لەوێ رۆژێدا بیری رۆشەنگەری ‌و هەستی نەتەوەیی بە دەرکردنی یەکەمین رۆژنامە بە ناوی کوردستان وبەزمانی کوردی کردە سەر قافڵەی رۆژنامەگەری کوردی.

لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی لە تەواوی رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین، ئاواتە خوازین‌ و تەواوی هەوڵی خۆشمان بۆئەوەیە ئەم ساڵیادە ببێتە مایەی فەراهەم بوونی زیاتری ئازادی رادەڕبڕین‌و باشتر بەڕێوەچوونی کاری میدیا لە هەرێمی کوردستان. هەر لەو یادەدا وێرای ناردنی دروود بۆ گیانی مەدحەت بەردخان دروود بۆ هەموو ئەو رۆژنامەنووسانە کە ئێستا لە ژیاندا نەماون و رۆژێک خزمەتی کاروانی میدیای کوردیان کردووە دەنێرین، هیوای پیشەیی بوونی زیاتریش بۆ کاری ئەو رۆژنامەنووسانە ده‌خوازین کە بەردەوامن لەخزمەتی بەرەوپێشچوونی میدیای کوردی.

هاوکات لەگەڵ ئەو یادە پڕشکۆیە، (24) مین ساڵرۆژی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانیشە، کە بەدرێژایی ئەو ساڵانە بەبێ جیاوازی خزمەتی رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی کردووە و داکۆکی کاری میدیایی پرۆفیشناڵ بووە، بە شانازییەوە خاوه‌ن‌ و دارێژەری یاسای ٣٥ی کاری رۆژنامەگەری بووە لە کوردستان، کە یەکێکە له‌ یاسا ‌باشه‌كان، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە پرۆژەیەکی باشترو بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی چەند ساڵی جێبه‌جێكردنی ئەو یاسایە کاردەکات بۆ هەموار کردنەوەی یاسای ژمارە ٣٥ـی ساڵی ٢٠٠٧ـی کاری رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی هەمواری یاساکە خۆی لەگەڵ کاری سەردەمیانەی میدیادا بگونجێنێت و گشگیرتربێت و هه‌موو بواره‌كانی میدیا بگرێته‌وه‌.

هەر لەم دوو بۆنە گرنگەدا، دەخوازین سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ رۆژنامەنووساندا بکەن، هەروەها میدیاکارانیش پیشەییانە کارلەو بوارە هەستیارو ناسکەدا بکەن، بۆ ئەوەی هەمووان بەیەکەوە ئەو ئەرکانەی وەک رۆژنامەنووس ‌و وەک دەزگا‌ی میدیایی دەکەوێتە ئەستۆمان ئەنجامی بدەین.

لە کاتێکدا یادی رۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بەداخەوە به‌شێك له‌ ده‌زگاكانی میدیاو هه‌ندێكیش به‌ناوی میدیا دۆخێكی ناپیشه‌یی و نا ئیتیكی یان دروست كردووه‌، بەشێکی گرنگی شێواندنی کاری میدیاش ، هۆکارەکەی خراپ بەکارهێنانی پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیایە، بۆیە سەندیکای رۆژنامەنووسان، وەک لایەنێکی فەرمیی میدیا، لە روانگەی پەرۆشی و بەرپرسیاریەتیی خۆیدا، هەوڵدەدات رۆژنامه‌نووسی پیشه‌یی و ئازادی بیروڕا له‌ سۆسیال میدیا جیابكاته‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی پێشكه‌وتوو.

هەروەها سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو پرەنسیپە پیشەیی و ئەخلاقیانەی کە وەک بنەمای سەرەکی کارکردنن كه‌ لەسەری دامەزراوە، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری رۆژنامەنووسانی کوردستان بکات و بەرگریش لە رەخساندنی زەمینەی زیاتری ئازادی دەکات بۆ کاری رۆژنامەنووسى و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسان، كه‌ دروشمی سه‌ره‌كی سه‌ندیكایه‌ له‌ رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه‌.

جارێکی دیکە پیرۆزبێت ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی ودامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان.

 

ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان

22ـی نیسانی 2022

هەولێر

Previous Post

په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ساڵيادى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كورديدا

Next Post

دووەمین دیداری نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان لە هەولێر

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی مۆڵەتی رادیۆ و تیڤی
  • پێشێلكارییه‌كان
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی مۆڵەتی رادیۆ و تیڤی
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • ئه‌نجوومه‌ن
  • لق و نووسینگه‌كان
  • لیژنه‌كان

© 2022هەموو مەفاکانی پاریزراوە بۆ سەندیکای رۆژنامە نوسانی کوردستان . Find Ltd