له 124 ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، هه‌ردوو به‌شی ته‌كنیكی میدیا له كۆلیژی ته‌كنیكی و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر، به هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، پانێلێكی تایبه‌ت بۆ ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و خاتوو نه‌رمین سندی راوێژكاری فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری ئه‌نجامدا، كه پانێله‌كان له‌لایه‌ن مامۆستا شاكر ره‌زا ئه‌حمه‌د به‌رێوچوو، له پانێلی یه‌كه‌مدا جه‌خت له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆكان به تایبه‌ت به‌شه‌كانی راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كرا.