رۆژی 23/ی ئایار 2022، شاندی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی نه‌خشه‌ی رێگای رێكخستنی بونیادی یاسایی تایبه‌ت به میدیا له هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه.
شاندی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كه پێكهاتبوون له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و بژار حه‌كیم جێگری نه‌قیب و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری كاروباری ئه‌نجوومه‌ن له‌لایه‌ن د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیان لێكراو له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆی پرسی بونیادی یاسایی تایبه‌ت به میدیا له هه‌رێمی كوردستان كرا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی سه‌ندیكا هه‌روه‌ك جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی(دیداری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ رۆژنامه‌نووسان) به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فیدراسێۆنی نێوده‌وڵه‌تی (IFJ) نه‌خشه رێگایه‌كی بۆ رێكخستنی بونیادی یاسایی میدیای به ئاراسته‌ی پاراستنی ئازادییه‌كانی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی و رۆژنامه‌گه‌ری پیشه‌یی و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تاك له كۆمه‌ڵگای كوردستان خسته به‌رده‌ستی په‌رله‌مان و د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌یی په‌رله‌مانی نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌شێكی گونجاو‌دا كار له‌سه‌ر نه‌خشه رێگای پاراستنی ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له یاساكانی كار و رێكخستنی بونیادی یاسایی تایبه‌ت به میدیا هه‌ماهه‌نگی له نێوان لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانه‌وه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار بكرێت.
سه‌ندیكا و په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ر هه‌موارێكی یاساكاندا، ده‌ست بۆ ده‌روازه و بنه‌ماكانی ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان نابرێت و لێی كه‌م ناكرێته‌وه.