له هۆتێلی چوارچرا له شاری هه‌ولێر رێكه‌وتی 25/6/2018 كۆربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان ، سیمینارێكی به ناونیشانی ژن و میدیا رێكخست. هاوكارمان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له‌م سیمیناره‌دا به‌شدار بوو، بابه‌تێكی به ناونیشانی (رۆڵی میدیا له پاراستنی مافه‌كانی ژن) پێشكه‌شكرد. هه‌روه‌ها به‌رێزان به‌هار عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری كۆربه‌نده‌كه‌و نیاز عه‌بدوڵڵای رۆژنامه‌نووس و ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان و محه‌مه‌د گه‌ردی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، هه‌ریه‌كه بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیداری به باسه‌كه پێشكه‌شكرد. له كۆتادا گفتوگۆیه‌كی كراوه ئه‌نجامدراو راسپارده‌و هانگاوی داهاتوو دیاریكرا.