رۆژی 25/6/2022 سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان – لقی دهۆك، بە هەماهەنگی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك، دانیشتنێكی لە هۆڵی هوتێل ژیان لەسەر تەوەری ( تواناسازی رۆژنامەنوسان بۆ دەستگەیشتن بە زانیاری) ئەنجامدا. له دانیشتنهكهدا كۆمهڵێك له دامهزراوهكانی حكومهت و میدیا و نوێنهرانی دهزگای دادوهری ئاماده بوون. سەرەتا بە بەخێرهاتنی لێپرپێسراوی لق دەستی پێکرد، دواتر هەریەک لە ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک وتاریان لەسەر ئەم بابەتە پێشکەشکرد. لەم دانیشتنەدا باس لە چۆنیەتی چالاککردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری ژمارە 11ی ساڵی 2013 و چۆنیەتی رێگەدان بە رۆژنامەنووسان تا بتوانن لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە دەستیان بە زانیارییەکان بگات و بە شێوەیەکی پیشەیی بگەنە رای گشتی.