رۆژی 27/6/2022 له شاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی زۆر له به‌رپرسانی وه‌رزشی و حكومی و میوانان و هانده‌ران، لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی به سپۆنسه‌ری سپۆرت چێك خولێكی تۆپی پێی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرده‌وه.
له یاری كۆتاییداو له یاریگای یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانی – په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا رۆژی 27/7/2022 هه‌ردوو تیپی كه‌ناڵی په‌یام و گه‌لی كوردستان له یاری كۆتاییدا به‌یه‌ك گه‌یشتن و به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه كه‌ناڵی په‌یام به ئه‌نجامی(2 – 1) له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی بردووه‌و جامی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
له مه‌راسیمی كۆتاییدا خه‌ڵاته‌كانی یه‌كه‌م بۆ كه‌ناڵی په‌یام و دووه‌م بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و سێییه‌میش بۆ گروپی كه‌ناڵه‌كانی فاڵكۆن دابه‌شكران و لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی تیپه به‌شدار بووه‌كان و فۆتۆ گرافه‌ره‌كان و میوانه به‌رێزه‌كان و هه‌ركه‌سێك كه لای خۆیه‌وه هاوكاربووبێت له‌سه‌ر خستنی ئه‌م خوله .