رۆژی 5/8/2018، له گوندی(سرێشمه)ی سه‌ر به ناحیه‌ی خه‌لیفان، رێوره‌سمی به كۆتا هاتنی خولێكی رۆژنامه‌نووسان به‌رێوه‌چوو كه تۆری رێكخراوه ناحكومییه‌كانی سۆران به هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری رۆشنبیری سرێشمه بۆ دوو هه‌فته رێكیان خستبوو.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌م رێوره‌سمه‌دا به‌شدار بوو له گوته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به رۆڵی رۆژنامه‌نووسان له بواره جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه كرد‌و خوازیاری ئه‌وه بوو رۆژنامه‌نووسان پابه‌ندی میساقی شه‌ره‌فی رۆژنامه‌گه‌ریی و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی ژماره (35)ی ساڵی 2007 بن و له ئه‌ركه پیشه‌یی و نیشتیمانییه‌كانیان پێشه‌نگ بن . له‌كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌دا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه به‌شداربووه‌كان دابه‌شكرا، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان به‌شێكی له‌م بڕوانامانه دابه‌شكرد.