ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی یاسا‌و بواری مافه‌كانی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌ی ۆرك شۆپه‌كه بوون.
له‌م ۆرك شۆپه‌دا ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌شدار بوو و له پانێلی یه‌كه‌مدا له گوته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به رۆڵی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له بواری روونكردنه‌وه‌ی یاساكان و گرینگ‌یان كرد‌و ئه‌م ته‌كه‌رانه‌ی رووبه‌رووی جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌رچوونییه‌وه له ساڵی 2013 روونكرده‌وه، هه‌روه‌ها گوتی كه‌وا سه‌ندیكا به هه‌ماهه‌نگی(IFJ) رێكخراوی یاسا و دیموكراسیه‌تی كه كۆمه‌ڵێ شاره‌زا له خۆ ده‌گرێت.. راسپارد، بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ئه‌م یاسایه ئه‌نجامبدات، ئه‌م رێكخراوه‌ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پرۆژه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یاساكه‌و به‌راوردكردنی به‌یاساكانی دیكه ئاماده‌كرد.
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان سه‌رباری ئاماژه‌ی به‌م پرۆژه‌یه ده‌قی پرۆژه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بوان خوێنده‌وه.
شایانی باسه ئه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌م یاسایه‌ی وه‌ك په‌ره‌سه‌ندنێكی گرنگ بۆ شه‌فافیه‌ت له هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌مدا، هه‌رێمیشی له پله‌ی (28)هه‌م له ریزبه‌ندی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌م جۆره یاساییانه‌ی په‌سندكردووه.. دانا.
له كۆتادا ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دواو چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ی ئه‌م یاسایه‌ی روونكرده‌وه.