ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 27/9/2022 ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، سه‌ردانی به‌رێز عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ به دواداچوونی ئه‌و پێشنیار و راسپاردانه‌ی له نێوان سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له رابردوودا رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، هه‌روا گفتوگۆی راشكاوانه كرا بۆ میكانیزمی باشتری هه‌ماهه‌نگی له نێوان لق و نووسینگه‌كانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی یاسای ژماره(35)ی ساڵی 2007 رۆژنامه‌گه‌ریی ، هه‌روا بریاردرا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له رۆژانی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێشنیار و داخوازییه‌كانی ئاراسته‌ی به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بكات