سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی خۆی بۆ هێرشه‌كانی سوپای پاسداران بۆسه‌ر بنكه‌و باره‌گاو شوێنی نیشته‌جێبوونی سیڤیل و ده‌زگه‌كانی میدیای حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌رده‌بڕێت. به‌داخه‌وه، جارێكی دیكه، له‌باره‌ی رووماڵی میدیای ئه‌و هێرشانه بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی میدیایی كوردستان، سه‌لامه‌تی پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسان پێشێل كرا و به‌م شێوه‌یه‌ش نێرده‌كانی په‌یامنێران و وێنه‌گرانی كه‌ناڵه‌كانی میدیا، ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسی و سه‌لامه‌تی كاری رۆژنامه‌نووسیان، بۆیه به‌بیر هه‌موو ده‌زگه‌كانی میدیایی ده‌هێنینه‌وه كه به‌رپرسیارێتی پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان له‌هه‌موو هه‌واڵه‌كان گرینگتره و داوا ده‌كه‌ین به‌ئیتیك و سه‌لامه‌تی پیشه‌ییه‌وه پابه‌ند بن. هاوكات سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، تێبینی خۆی دووباره ده‌كاته‌وه كه‌پێویسته ده‌زگه‌كانی ئه‌منی له‌هه‌رێمی كوردستان سنووری ناوچه‌ی رووداوه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن تاوه‌كو په‌یامنێرانی ده‌زگه‌كانی میدیا پێوه‌ی پابه‌ند بن و به‌پرۆفیشناڵی كاری رۆژنامه‌نووسی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن ، هه‌وره‌ها رێگری له‌وه بكرێت ، كه زوومی كامیراكان په‌خشی شوێن و پێگه‌ی رووداوه‌كان بكه‌ن، كه خزمه‌ت به‌ئاسایشی نیشتمانی ناكات، كه‌به‌داخه‌وه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونه‌وه، رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ونه به‌رمه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌ی گیان له‌ده‌ستدان، ئه‌مه له‌كاتێكدا، سه‌لامه‌تی پیشه‌یی‌و پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان ئه‌ركی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان‌و به‌رپرسی ده‌زگه‌كانی میدیایه‌و پرسێكی نێوده‌وڵه‌تییشه‌و پێویسته هه‌موو لایه‌ك پێوه‌ی پابه‌ند بن.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
28ی ئه‌یلولی 2022