رۆژی 3/10/2022 شاندێکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان کە پێکهاتوون لە دارەوان حاجی حامید وەکو نوێنەری پەیوەندیەکانی دەرەوەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و فەرهاد ئەکرەم ئەندامی لیژنەی وەرزشی بەشداریانکرد لە کۆنگرەی (AIPS) ، کە تیدا سەرۆکی سەندیکاکانی ڕۆژنامەنوسانی ١٩٤ وڵات بەشداری تێدا دەکەن، لە لایەن ڕێکخەرانی کۆنگرەکەوە چوارکەس لە عێراقدا بانگێشتکراوە، هەرێمی کوردستانیش بە دوو نوێنەری بەشدارە و وەک دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ کراوە.
بۆیەکەم جارە سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بانگێشت کراوە و ئامانجی بەشداریکردن لەم کۆنگرەیە، بە نێودەوڵەتی کردنی کایەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشییە لە ڕێگای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانەوە، ئامانجێکی تری بەشداریکردنەکە وەرگرتنی مافی چەند کۆدێکی فیفایە بە ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان بۆئەوەی بتوانن لە ڕێگەی ئەوکۆدانەوە بەشداری مۆندیالی قەتەر و مۆندیالەکانی تربکەن.
لەبەرئەوەی ئای پێ ئێس تاکە ڕێخراوە بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کە یەکێتی تۆپێ پێ جیهان ( FIFA) و یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا ( UEFA) و تەواوی یانە وەرزشەکانی جیهان مامەڵەی راستەوخۆی لەگەڵ دەکەن، دروست کردنی پەیوەندێکی دروست لەگەڵ ڕێکخراوەکە ئامانجی شاندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە ، کە دواجار ئەم پەیوەندیە دەچێتە خزمەت ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان.