لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی ئای پێ ئێس دارەوان حاجی حامید نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە ڕۆمای پایتەخت لەگەڵ بەڕێز جیزنی بێرن سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی پۆلندا کۆبوویەوە.
لە دیدارەکەدا، کە بەڕێز فەرهاد ئەکرەم، ئەندامی شاند ئامادەی بوو، باس لە کارەکانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان کرا و تیشک خرایەسەر کاری پێکەوەیی لەگەڵ سەندیکای پۆڵندا.
هەر لەو دیدارەدا لەلایەن دارەوان حاجی حامید داواکرا، کە بەڕێزیان پشتگیری و پشتیوانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی هەرێمی کوردستان بکەن، بەتایبەت بەڕێزیان ئەندامی ئەوروپای ئای پێ ئێسە.
لەلای خۆیەوە بەڕێز جیزنی بێرن، وێڕای خۆشحاڵی بەم دیدارە، ئاماژەی بەوەکرد لە سەرجەم ڕووەکانەوە بە تەواوی پشتیوانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئامادەی خۆشی بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتن دەڕبڕی لەمڕوەوە وتی سەندیکاکەمان ساڵانە کۆنفرانسی تایبەتی خۆی هەیە لە پۆڵندا و خۆشحاڵین بە شێوەیەکی فەرمی بانگهێشتی وەفدێکتان بکەین بۆ پۆڵندا، ئێمە پشتیوانی ئێوەین لەبەرئەوەی ئێوە میللەتێکن نەهامەتی زۆرتان چەشتووە و قوربانی زۆرتان داوە، ئێمە ڕێز لەمە دەگرین و پشتیوانتان دەبین.
لەکۆتایی دیدارەکەدا دارەوان حاجی حامید سوپاسی سەرجەم پشتگیری و پشتوانییەکانی بەڕێزیانی کرد.
ڕۆما
٣ – تشرینی یەکەمی – ٢٠٢٢