دارەوان حاجی حامید نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی ئای پێ ئێس لە ڕۆمای پایتەخت لەگەڵ بەڕێز بەدرەدین ئیدریس سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی مەغریب کۆبوویەوە.
لە دیدارەکەدا، کە بەڕێز فەرهاد ئەکرەم، ئەندامی شاند ئامادەی بوو، باس لە کاری پێکەوەیی کرا، لە نێوان سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی هەرێمی کوردستان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی وڵاتی مەغریب، شاندی سەندیکا جەختیان کردەوە، کە وڵاتی مەغریب گرنگییەکی زۆریداوە بە ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی، کە ئەمەش بووەتە هۆی پێشکەوتنی وەرزش لە ئەو وڵاتەدا، بۆیە داواکرا، کە هاوکارو پشتیوان بن بۆ سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان.
لەلای خۆیەوە بەڕێز بەدرەدین ئیدریس، وێڕای خۆشحاڵی بەم دیدارە، ئاماژەی بەوەکرد بە تەواوی پشتیوانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئامادەی خۆشی بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتن دەڕبڕی، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد مەغریب مەلەفێکی گەورەی هەبوو بۆ ئەوەی میواندرێیەتی مۆندیالی ٢٠٢٦ بکات، بەڵام مەلەفەکە لە سوودی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک کۆتایی هات، لە ئێستادا هەوڵدەدەین مۆندیالی ٢٠٣٠ لە فیفا بۆ وڵاتی مەغریب وەربگرین، بۆیە داوایکرد سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا لە ئای پێ ئێس پشتیوانی ئەو مەلەفە بکەن، لە بەرامبەردا مەغریب لە بەشی قارەی ئەفریقای ئای پێ ئێس پشتیوانی تەواوی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
لە کۆتایی دیدارەکەدا باس لە چەندین گفتوگۆی دۆستانە و پرۆژەی گرنگ کرا.
ڕۆما
٣ – تشرینی یەکەمی – ٢٠٢٢