لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، ٨٤ من کۆنگرەی ئای پێ ئێس دەستی بە کارەکانی کرد، لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەکەدا دارەوان حاجی حامید نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز زیندین ڕەحیم جێگری سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان بۆ کیشوەری ئاسیا کۆبوونەوە.
لە دیدارەکەدا، کە بەڕێز فەرهاد ئەکرەم، ئەندامی شاند ئامادەی بوو، باس لە پشتگیری زیاتری لیژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان کرا، کە پشتگیری زیاتری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان بکەن، شاندی سەندیکا داوایی کرد، لە کۆنگرەکانی داهاتوو ڕێژەێکی زیاتری لە ئەندامانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان بانگھێشتی ئەم کۆنگرەیە بکەن، بۆئەوەی بتوانن سوود لە ئەزموون و گۆڕانکارییە خێراکانی سەردەمی پێشکەوتنی ڕۆژنامەنووسان وەربگرن.
لە لایەن خۆیەوە بەڕێز جێگری سەرۆکی ئای پێ ئێس، وێڕای خۆشحاڵی بە دیدارەکە، ئاماژەی بەوەکرد بە تەواوی پشتیوانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان دەبین، وە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی ئەمساڵ شاندێکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنگرەکەیە و بەڵێنی کاری پێکەوەی و بوون بە ئەندام بوونی چەندین ڕۆژنامەنووسی لە ئای پێ ئێس دوپات کردوە و، ئاماژەشی بەوەکرد جگە لەوەی پشتگیر و پشتیوانتان دەبین بۆ هاوکاری کردنی زیاتری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە سەردانتان دەکەین.
ڕۆما.
٣ – تشرینی یەکەمی – ٢٠٢٢