لەگەڵ دەستپێکی دووەم ڕۆژی (٨٤)ـەمین کۆنگرەی ئای پێ ئێس، هەڵبژاردن بۆ سەرۆک و ستافی نوێی کیشوەری ئاسیا ئەنجامدرا، بۆ یەکەمجارە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنگرەی (٨٤)ـەمی کۆنگرەکە دەکات و بە ڕەسمی بانگهێشت کراوە و مافی دەنگدانیشی هەیە، پێش کۆنگرەکە داوا لە هەردوو نوێنەرانی سەندیکای هەڕێمی کوردستان دەنگ بە پاڵێوراوی بەهێزی کۆریای باشوور بدەن، ئەمەش لە پێناو ئەو پلان و بەرنامانەی، کە خستوویەتیە ڕوو بۆ پێشخستنی ڕۆژنامەنووسان لە کیشوەری ئاسیا، نوێنەرانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە دوای وەرگرتنی بەڵێنی هاوکاری زیاتر بۆ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان، دەنگیان بە کاندیدی کۆریای باشووردا، دوای دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان هی دۆن جۆن بە سەرۆکی نوێی ئای پێ ئێسی کیشوەری ئاسیا دیاری کرا و بە چەپڵەڕێزان پێشوازی لێکرا و دواتر بەرنامەی خۆی بۆ چوار ساڵی داهاتوو خستەڕوو و بەڵێنی هاوکاری و پشتیوانی خۆی بۆ سەندیکانی کیشوەری ئاسیا و ڕۆژنامەنووسان خستەڕوو.