سێەم ڕۆژی ٨٤ می کۆنگرەی AIPS، بەردەوامی هەیە و هەڵبژاردن بۆ سەرۆک و ستافی نوێ ئای پێ ئێس ئەنجام درا، لەسەر ئەساسی پشتگیر و پشتوانی باشتر و چاکتری زیاتری سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی هەرێمی کوردستان، دارەوان حاجی حامید نوێنەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان لە دەرەوەی وڵات و فەرهاد ئەکرەم ئەندامی شاند، لەسەر ئەساسی بەرژەوەندی گشتی بۆ سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی هەرێمی کوردستان، دەنگی خۆمان بە سەرۆک و ستافی نوێ کۆنگرەدا.
شایەنی باسە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی کۆنگرەی ئای پێ ئێس کۆتای دێت.
ڕۆما،
٥ – تشیرینی یەکەمی – ٢٠٢٢