به هه‌ماهه‌نگی سه‌ندیكای نیشتمانی رۆژنامه‌گه‌ریی مه‌غریبی ، فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌ونووسان(IFJ)، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمیی سه‌ندیكاكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له شاری مه‌راكش رێكخست، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له رۆژانی (2 – 3) مانگی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر به‌رێوه‌چوو. سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرد له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوو.
به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و پێشهاته ئابوورییه‌كان و ته‌كنیكیه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی راگه‌یاندنی دیجتاڵی و راگه‌یاندنی نوێی تاوتوێكرد.
هه‌روه‌ها مافه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌و دانان و نووسین و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان رێكخراوه هه‌رێمییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌سكردنه‌وه‌ی پانتایی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی و سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان و ده‌ربازبوون له سزا خرانه به‌رباس و گفتوگۆ، جگه له جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به كاركردن له پێناو یه‌كسانی له نێوان رۆژنامه‌نووسانی نێرومێداو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی جیاكاری به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه .
كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر دیالۆگی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان سه‌ندیكاكان و حكومه‌ته‌كان و خاوه‌ن كاره‌كان بۆ پاراستنی مافی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد‌و پێداویستی رێكه‌وتنی به‌كۆمه‌ڵی خسته روو، سه‌رباری جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هاوكاری كردنی سه‌ندیكاكان بۆ رۆژنامه‌نووسان له پێناو دامه‌زراندنی سایتی ئه‌لیكترۆنیداو به‌رگریكردن له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌م باره‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌شداربووان راسپارده‌ی تایبه‌تیان هه‌بوو له بواری پابه‌ندبوون به یاساكانی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی رۆژنامه‌نووسان له كاتی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانیان، سه‌ندیكا به‌شداربووه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه كه‌پرۆگرامی راهێنانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی به‌رده‌وام بێت و په‌ره‌ی پێبدرێت.
شایانی باسه نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له موداخه‌له‌كه‌یدا باسی له ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لكترونی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌نجوومه‌نی شوارای كوردستان فه‌توایه‌كی ده‌ركرد، تیایدا روونیكرده‌وه كه‌وا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان شوێنی تۆماركردنی مۆڵه‌تی ماڵپه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كانه تاكو یاسایه‌كی تایبه‌ت له‌م باره‌یه‌وه ده‌رده‌چێت.