رۆژی سێ شەممە 25/10/2022 لە شاری هەولێر و لە هۆتێل بێست ئین رێکخراوی ئینتەرنیوز بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و چەند دکتۆرێک ۆورک شۆپێکی لەسەر دەنگۆو زانیاری چەوت سەبارەت بە کۆڤید 19 و پەتاکانی تر بۆ دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان رێکخست. بەرێز ئەکەد موراد وەکو نوێنەری ئەنجوومەنی سەندیکا بەشدار بوو کە ناوەرۆکی بابەتەکانی بریتیبوون لە دەنگۆ چییە و بۆچی خەڵک دەنگۆ بڵاودەکەنەوە هەروا رارایی و دوودڵی دەربارەی ڤاکسین و …. هتد. دواتر لەلایەن بەشداربوانەوە گفتوگۆ کرا لەسەر ناوەرکی بابەتەکان و لەلایەن نوێنەری سەندیکاشەوە پێشنیار بۆ رێکخراوی ئینتەرنیوز کرا کە بە هەماهەنگی سەندیکا چەند خولێک بۆ رۆژنامەنووسانی کوردستان ئەنجام بدرێت بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری رۆژنامەنووسی پزیشکی و رۆژنامەنووسان .