رۆژی 24/10/2018 ، له شاری هه‌ولێر ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به به‌شداری كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كۆبۆوه.
له‌و كۆبونه‌وه‌دا، چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی سه‌ندیكا به‌تایبه‌تی و میدیا به‌گشتی باسكرا.
سه‌ره‌تا باسی له گرنگی به‌ستنی كۆنگره‌ی(چواره‌م)ی سه‌ندیكا كرا له‌ساڵی داهاتوودا. پاش ئه‌وه‌ی كۆنفرانسی لق و نووسینگه‌كانی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت و لیستی ئه‌ندامان پێداچوونه‌وه‌ی پێدا ده‌كرێت و رێكده‌خرێنه‌وه و چه‌ند لیژنه‌ش پێكدێت بۆ پێداچوونه‌وه به یاسای سه‌ندیكا و یاسای خانه‌نشینی و په‌یره‌وی ناوخۆ، هه‌وڵده‌درێت كۆنفراسێك سازبكرێت به به‌شداری كه‌سانی ئه‌كادیمی و پسپۆر و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان راوبۆچونیان له‌سه‌ر ئه‌و كارانه وه‌ربگرێت له خزمه‌ت چاككردنی باروگوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسانی كوردستاندان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی لقی هه‌ڵه‌بجه كرا‌و بریاردرا له داهاتوویه‌كی نزیكدا شاندێكی ئه‌نجوومه‌ن سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكات بۆ دیداری رۆژنامه‌نووسانی ئه‌م شاره و كاره‌كه‌یان رێك بخرێته
لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسان و مافی رۆژنامه‌نووسان وه‌كو لیژنه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سه‌ندیكا، به گرنگ وه‌سفكراو بریاردرا كاره‌كانی رێكبخرێـته‌وه‌و ستافێكی نوێی بۆ ده‌ست نیشانكرا، تا راپۆرتی بیست و دووه‌می ساڵی 2018 ئاماده‌بكات. له كۆتایشدا چه‌ندین راسپارده و رێوشوێنی گونجاو بریاری لێ درا، ره‌وشی دارایی سه‌ندیكاش تاوتوێكرا و بریاردرا رۆژی (2/11/2018) وه‌كو رۆژی جیهانی ده‌رباز نه‌بوونی تاوانبارانی دژی میدیا له كۆنفراسێكدا له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو خه‌ڵكانی میدیاكار سازبكرێت بۆ رێزگرتن له قوربانیانی رۆژنامه‌نووسی كوردستان و قسه‌كردن له‌سه‌ر ره‌وشی كاری راگه‌یاندن و پێشێلكاری و به‌ربه‌سته‌كان.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
24/10/2018
هه‌ولێر