به مه‌به‌ستی یه‌كخستنه‌وه‌ی زاراوه وه‌رزشییه‌كان، سیمینارێك له هه‌ولێر به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك شاره‌زا و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی به‌ڕێوه چوو. ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووی تشرینی دووه‌م، له هۆڵی دكتۆر سائیر له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان له هه‌ولێر، سیمینارێك بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی زاراوه وه‌رزشییه‌كان به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی به‌ڕێوه‌چوو. له سیمیناره‌كه‌دا ئازاد حه‌مه‌دئه‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و دكتۆر حوسێن سه‌عدی راگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان وته‌یان پێشكه‌ش كرد و باسی له گرنگیی یه‌كخستنه‌وه و به‌كاربردنی دروستی زاراوه وه‌رزشییه‌كان له خوێندن و میدیادا باس كرد. دواتر له لایه‌ن دكتۆر و ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی “هاوكار سالار” له رێگه‌ی داتاشۆیه‌وه بابه‌ته‌كه پێشكه‌ش كرا و روونكردنه‌وه‌ی پێویست خرایه‌ڕوو. هه‌ر له سیمیناره‌كه‌دا له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له باره‌ی زاراوه وه‌رزشییه‌كان و چۆنیه‌تی یه‌كخستنه‌وه و به‌كاربردنیان كرا. له سیمیناره‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی وه‌رزشی و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له میدیاكاران ئاماده‌بوون. دواتریش له لایه‌ن نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه سوپاس و رێزلێنان پێشكه‌ش به به‌شداربووانی سیمیناره‌كه كرا. جێی ئاماژه‌ی ئه‌و سیمینارانه به زنجیره‌ن و پێشتر له سلێمانی كراوه و بڕیاره له شاره‌كانی تریش بێته ئه‌نجامدان، بۆ گه‌یشتن به ئامانجی یه‌كخستنه‌وه‌ی زاراوه وه‌رزشییه‌كان له كوردستاندا.