بەئامانجی (سەلامەتی پیشەیی رۆژنامەنووسان) وەک ماددەیەکی خوێندنی بەشەکانی راگەیاندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان كە بخرێتە نێو پرۆگرامی خوێندن، شاندی سەندیکا سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
رۆژی 23/11/2022، شاندێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە ئازاد حەمەدەمین نەقیبی ڕۆژنامەنووسان و بژار حەکیم جێگری نەقیب و هەندرێن ئەحمەد سکرتێری ئەنجومەنی سەندیکا، سەردانی بەڕێز د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و بابەتی دانانی یەکەیەکی خوێندنی(سەلامەتی پیشەیی رۆژنامەنووسان) لەناو پرۆگرامی خوێندنی بەشەکانی راگەیاندنی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان وەک پێشنیار پێشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا، بریکاری وەزارەت بیرۆکەکەی بەباش زانی و پەیمانی کار لەسەر کردنی دا و بۆ ئەم مەبەستەش سەندیکا نامەیەکی فەرمی دەداتە وەزارەت و لە داهاتووشدا بڕیارە لە کۆنگرەی زانستی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشدار دەبێت و دیدار و کۆبوونەوەش لەگەڵ سەرۆکی بەشەکانی راگەیاندن لە زانکۆی و پەیمانگاکانی کوردستان سازدەکات.