رۆژی 8مارس 2023 ، سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد. سکرتاریەتی ئەنجوومەن، بابەتی سازکردنی کۆنگرەی چوارەمی سەندیکای رۆژنامەنووسانی تاوتوێکرد، کە پێویستە سەندیکای رۆژنامەنووسان کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدات، لە پێناو رێکخستن و ئامادەکاری بۆ کۆنگرە ، ئەنجوومەنی سەندیکا لەماوەی داهاتوو کۆبوونەوە دەکات و بریار لەسەر رێنمایی و رێوشوێنەکان دەدات. سکرتاریەتی ئەنجوومەن داوا لە سەرجەم ئەندامانی سەندیکا دەکات، پابەندی ئابوونەی ساڵانەی خۆیان جێ بەجێ بکەن وەک بەشێک لە مافەکانیان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفراس و کۆنگرەی داهاتووی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
