• ئێمە
  • پەیوەندی
  • ئه‌نجوومه‌ن
  • لق و نووسینگه‌كان
  • لیژنه‌كان
یه‌ك شه‌ممه‌, حوزه‌یران 4, 2023
العربية
English

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

نقابة صحفيي كوردستان |

سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی مۆڵەتی رادیۆ و تیڤی
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی مۆڵەتی رادیۆ و تیڤی
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی مۆڵەتی رادیۆ و تیڤی
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی مۆڵەتی رادیۆ و تیڤی
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان

بەیاننامەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری كوردی و دامەزراندنی سەندیكا

نیسان 21, 2023
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

پیرۆزبێت 125ــەمین ساڵڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردی

22ـی نیسانی 2023 ساڵڕۆژی 125 ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردییە، کە لەم رۆژەدا لە قاهیرەی پایتەختی میسر، یەکەمین رۆژنامەی کوردی بەناوی کوردستان لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان دەرچوو.

لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی لە تەواوی رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین، دەخوازین ئەم ساڵیادە ببێتە مایەی باشتر بەڕێوەچوونی کاری میدیا لە هەرێمی کوردستان.

لەگەڵ ئەوەی پارساڵ پەرلەمانی كوردستان بەیاسایەك رۆژی رۆژنامەگەری كوردی به22ی نیسان چەسپاند، هاوکات ئەم ساڵ دەكاتە 25ــەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانيش، لەپێناو خزمەتكردن و داکۆکیکردنی بێ جیاوازی لە رۆژنامەنووسانی کوردستان.

لەم دوو بۆنە گرنگەدا، دەخوازین سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ رۆژنامەنووساندا بکەن، هەروەها میدیاکارانیش پیشەییانە ئەزموونی کارەکانیان بکەن، بۆ ئەوەی هەمووان بەیەکەوە باشتر ئەرکەکانیان بەڕێوەببەن، لەم رووەوە سەندیكا ناڕەزایەتی راشكاوانەی خۆی لەدژی ئەو پێشلێكاریانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسانی پیشەیی و ئازادی میدیا دەردەبڕێت‌و داكۆكی لەسەرجەم رۆژنامەنووسان دەكات.

لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کاردەکات بۆ هەموار کردنەوەی هەردوو یاسای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ژمارە 4ـی ساڵی 1998  و ژمارە 35ـی ساڵی 2007ـی کاری رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی هەمواری یاساکە خۆی لەگەڵ کاری سەردەمیانەی میدیادا بگونجێنێت و ببێتە فاكتەری رێكخستنەوەی میدیایی لەهەرێمی كوردستان ،لەم روانگەیەوە هەنگاوی كردەیی  بنرێت بۆ باشتركردن‌و دەستەبەركردنی ماف و گوزەرانی رۆژنامەنووسان لەرووی یاسایی‌و گرێبەستەوە، هەروەها کاردەکات بۆ بوژاندنەوەو رێکخستنەوەی سندووقی خانەنشینیی رۆژنامەنووسان.

ئەنجوومەنی سەندیکا، ئامادەكاری دەكات بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرەی چوارەمی سەندیكای رۆژنامەنووسان، بەشێوەیەك کۆنگرەیەکی بەرهەمدار و پیشەییانە بێت، لەپێناو بەرژەوەندی رۆژنامەنووسان و باشترکردنی رەوشی میدیا لە هەرێمی کوردستان.

لە کاتێکدا یادی رۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بەداخەوە دۆخی بەشێكی میدیا لە هەرێمی کوردستاندا، لەسەر رێچکەو پرەنسیپی پیشەیی كارناكات و ئیتیکی کاری رۆژنامەنووسی فەرامۆشکراوە، بۆیە ئەنجوومەنی سەندیکا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پلانەكانی کاری خۆی، زمانی میدیایی و بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و نیشتمانی پەرەپێبدرێت، هەروەها لە بیرۆکەو پڕۆژەی یاسای پاراستنی تایبەتمەندی كەسی، مافی رۆژنامەنووسان و ئەرکەکانیان باشتر رێكبخرێتەوە.

هاوکات سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو پرەنسیبە پیشەیی و ئەخلاقیانەوەی کە وەک بنەمای سەرەکی کارکردنی لەسەری دامەزراوە، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری رۆژنامەنووسانی کوردستان بکات و بەرگریش لە رەخساندنی زەمینەی زیاتری ئازادی دەکات بۆ کاری رۆژنامەنووسی.

لەم یادە سەنگین و مێژووییەدا رایدەگەیێنین، لە کۆنگرەی ساڵی رابردووی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووساندا کە لە مەسقەتی پایتەختی شانشینی عوممان بەڕێوەچوو، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە یەکێتی رۆژنامەنووسانی ئاسیاو زەریای هادی بەئەندامی کارا قبوڵکرا و لەگەڵ بردنەوەی كورسیەكی ئەندامێتی لە مەکتەبی تەنفیزیی جێندەری فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی جیهان کە دوو دەستکەوتی گرنگن بۆ رۆژنامەنووسانی کوردستان.

لەپەراوێزی رۆژی رۆژنامەگەری كوردی و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكادا، ئەنجوومەنی سەندیکا بڕیاریداوە، بە کردنەوەی نووسینگە لە(زاخۆ و ڕاپەڕین) ، بۆ زیاتر خزمەتکردن و داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسانی سنووری ئەم دوو ئیدارە سەربەخۆیە.

لەم ساڵیادەدا، یادی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانە دەکەینەوە کە لە ژیاندا نەماون و رۆژێک خزمەتی کاروانی میدیای کوردیان کردووەو هیوای پیشەیی بوونی زیاتریش بۆ کاری ئەو رۆژنامەنووسانە دەخوازین کە بەردەوامن لەخزمەتی بەرەوپێشچوونی میدیا لەكوردستاندا.

جارێکی دیکە پیرۆزبێت ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی و دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان.

ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان

22ـی نیسانی 2023

هەولێر-  پایتەختی کوردستان

Previous Post

ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسان: کۆنگرەیەکی پیشەییانە ئامانجمانە

Next Post

په‌يامى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كورديدا

No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • ڕێنماییەکان
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی مۆڵەتی رادیۆ و تیڤی
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • لیژنه‌كان
  • پەیوەندی
  • English
  • العربية

© 2022هەموو مەفاکانی پاریزراوە بۆ سەندیکای رۆژنامە نوسانی کوردستان . Find Ltd