سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، سەردانی گۆڤاری رامان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە رێککەوتی 7ـی 1ــی 2024، سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەندیکا، کە پێکهاتبوون لە ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، بژار حەکیم، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسان و هەندرێن ئەحمەد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەندیکا، سەردانی نووسەری دیاری کورد ئازاد عەبدولواحید، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد و سەرنووسەری گۆڤاری رامانی کرد.
لە سەردانەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی ئێستای ئەدەبیات و کاری رۆژنامەنووسیی لە هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیی نێوان یەکێتیی نووسەرانی کورد و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان.