ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 17/1/2024 لە بارەگای ئەنجوومەنی سەندیکا لە هەولێری پایتەخت کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دروستکردنی ناسنامەی رۆژنامەنووسان ئەنجامدرا.
سەرەتا بەرێز ئەکەد موراد ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکا وێرای بەخێرهێنان و سوپاس و دەستخۆشی بۆ ئامادەبوان و گشت کارگێرانی لق و نووسینگەکان کە لە رابردوودا کارەکانیان ئەنجامداوە، ئامانج و باسی دروستکردنی ناسنامەی بەشێوەی زیرەک بۆ ئامادەبوان روونکردەوە، دواتر ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان پرسی ئەندامێتی و ژمارەی ئەندامانی سەندیکاو رێو شوێنی گونجاو و خستنەروی زانیاری تایبەت بەم بوارە روونکردەوە، وەلە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەندرێن ئەحمەد سکرتێری سەندیکا راو سەرنج و تێبینی خۆی خستەرروو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا کارگێرانی لق و نووسینگەکانيش راو سەرەنجی خۆیان خستەروو.