رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٢٤ـی ١ـی ٢٠٢٤ شاندێکی باڵای بزووتنەوەی ئاشووری کە پێکهاتبوون لە یەعقووب گۆرگیس، سکرتێری بزووتنەوەی ئاشووری، نەبیل مەلحەم، بەرپرسی لقی هەولێری بزووتنەوەکەو مارلین یووسف، بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی هەولێری بزووتنەوەی ئاشووری، سەردانی ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانیان کرد.
شاندەکەی بزووتنەوەی ئاشووری، لەلایەن ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان و بژار حەکیم، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسان و ئەکەد موراد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکا پێشوازی کران.
لە دانیشتنەکەدا، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی ئێستای کوردستان، هەروەها هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی ئەنجامدانی چوارەمین کۆنگرەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان.