بە هەماهەنگی نووسینگەی سۆرانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رۆژی چوارشەممە 31-1-2024 سێیەمین گفتوگۆی كراوە لە نێوان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕۆژنامەنووسانی سنوورەكە بەڕێوەچوو.
سەرەتای گفتوگۆكە (ئیسماعیل ئیبراهیم سكرتێری نووسینگەی سۆرانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، بە تێر و تەسەلی باسی ڕەوشی ڕۆژنامەگەری و بەربەستەكانی بەردەم میدیاكاران كرد، ڕەخنەی گرت لەو جیاوازییەی لە لایەن دامەزراوەكانی حكومی و دەكرێت بۆ پێدانی زانیاری بە رۆژنامەنووسانی كەناڵەكان”.
سكرتێری نوسوینگەی سۆران لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەدا ” ناكرێت بە چاوی ناحەز و دوژمنەوە سەیری رۆژنامەنووسان بكرێت، لەبەر ئەوەی میدیاكاران وەك دەستەڵاتی چوارەم و بەپێی یاسای ژمارەی 35 كاری رۆژنامەگەری بە ئەركەكانی خۆی هەڵدەستێتت و ئەگەر تێبینی یا رەخنە لە ئەدای بەرێوەبەر یا دەمەزراوەیەك هەیە و كەمتر خەمی یا گەندەڵییەك دەخاتەروو، مانای ئەوەیە پاڵپشتی حكومەت و ئیدارەن بۆ هێنانە كایەی ئەو چاكسازییەی سەرۆكی حكومەت لە كارنامەی خۆی ئاماژەی پێداوە “.
دواتر ڕۆژنامەنووسان بەڕاشكاوی كێشە و گرفتەكانیان لەكاتی روماڵكردنی رووداوەكان و بەدواداچوونەكانیان خستەروو، خوازیار بوون ئەم گفتووگۆیە دەرچەیەك بێت بۆ نەهێشتنی ڕێگری و كێشەكانیان”.
لای خۆشییەوە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دواتر بە وردی وەڵامی هەموو سەرنج و ڕەخنەی بەشدار بووانی دایەوە، گووتی ” ئەم گفتوگۆیە بۆ ئەم مەبەستە ڕێكخراوە و دەمانەوێت هیچ دووری و دابڕانێك لە نێوان ئێمە و ڕۆژنامەنووسان نەبێت، چونكە دواجار ئامانجی هەموومان خزمەتكردنە بە هاووڵاتییانی ناوچەكە بەتایبەتی كوردستان بەگشتی”.
هەژار ئیبراهیم، ئەندامی نووسینگەی سۆران، لەبارەی ئەم چاڵاكییەوە گووتی ” وەك سەندیكا ئەمجۆرە دیدارانە بە گرینگ دەزانین، مەبەستمان لێی بەرەوپشچوونی ڕەوشی ڕۆژنامەگەریە لە ناوچەكە لادانی ئەو لەمپەر و ئاستەنگانەن كە هەندێكجار دەخرێنە بەردەم ڕۆژنامەوانان و ڕێگریان لێدەكرێت و زانیاریان نادرێتێ یا جیاوازی دەكرێت لە نێوان كەناڵەكانی ڕاگەیاندن. ئەمەش پێویستی بە وتوێژ و دیبەیت و لێكتێگەیشتن هەیە لە نێوان هەر دوولا، بۆ فەراهەمكردنی ئازادی زیاتر لە چوارچێوەی یاسای كاری ڕۆژنامەگەری لەهەرێم”. ئەم ئەندامەی نووسینگەی سۆران گووتیشی ” پێشنیاری ئەومان كردووە، لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی دیالۆگەكە بەرفراوانتر بكرێت و بەڕێوبەری بەشێك لە بەڕێوبەڕایەتییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆ بانگهێشتی چاڵاكییەكە بكرێن”.