لەرۆژانی(13 – 14)ی شوباتی 2024 لە شاری کەزابلانکای مەغریب، کۆبونەوەی سەندیکاکانی رۆژهەڵاتی ناوین، بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی(IFJ) بە هاوکاری سەندیکای رۆژنامەنووسانی مەغریب، لەسەر بابەتی(پەیرەو و پێودانگ، لە ئامادەکردنی راپۆرتەکانی ئازادی رۆژنامەگەری لە رۆژهەڵاتی ناوین دا) ئەنجامدا، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان بابەتی(پێداگیری و بەرپرسیارێتی لەبەرهەمهێنانی راپۆرتەکانی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان) بەشدار بوو، هەروا لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تەنفیزی (IFJ) و نەقیبی رۆژنامەنووسانی مەغەریب و فەلەستین بەشداری زۆری سەندیکا و رێکخراوەکانی ناوچەکە بابەتی پەیوەست بە ئامادەکردنی راپۆرتەکانی پێشکەش کران، لەوانە بابەتی(کۆسپ و ئاستەنگەکانی میدیای ئازاد و تەنگژەی سەلامەتی پیشەیی و جۆراو جۆری پێشێلکاریەکان و چۆنیتی بەکارهێنانی راپۆرتی سەندیکاکان لە پاراستن و گەرەنتیکردنی ئازادی رۆژنامەگەری، گفتوگۆو دیالۆکی گەرمی لەسەر کراو بریاردرا لەمەودوا راپۆرتی سەرجەم سەندیکا و رێکخراوەکان بەگشتی بە میکانزمێکی گونجاو ساڵانە لەسەر ئاستی هەموو دونیا بڵاوبکرێتەوەو بدرێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەوانە رێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەروا لەم کۆبونەوەیە بریار لەسەر دروستکردنی سندوقێکی کۆمەکی بۆ رۆژنامەنووسانی فەلەستین لە غەززە درا.