رۆژی یەکشەممە رێککەوتی ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گرفتەکانی بەردەم کاری میدیا لە هەرێمی کوردستان تاوتوێکران، هاوکات ئەنجوومەنی سەندیکا گفتوگۆی کرد لەبارەی رێکخستنەوەی کاری میدیا.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە، ئامادەکارییەکانی سێیەمین دیداری نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان کە لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.