شاندێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە پاریسەو لەگەڵ سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی فەرەنسا کۆبوونەوە.
رۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ١٨ـی ٤ـی ٢٠٢٤ بژار حەکیم جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، هەندرێن ئەحمەد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەندیکا و هیوا مستەفا، ئەندامی لقی هەولێری سەندیکا، لە پاریس لەگەڵ نەنتۆنی ژوزیفێل، سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی فەرەنسا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی کاری میدیاو ماف و ئازادیی رۆژنامەنووسان کرا، هەروەها لەسەر پەیوەندیی و کاری هەماهەنگیی نێوان هەردوو سەندیکا گفتوگۆکرا.
هەردوو سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و فەرەنسا بڕیاریاندا، یاداشتی هاریکاریی نێوانیان بۆ پەرەپێدانی توانای رۆژنامەنووسان واژۆ بکەن، بۆ سوود گەیاندنی بە رۆژنامەنووسان لە بواری راهێنان و سەلامەتی پیشەیی.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، سپاسی رۆژنامەنووس هەڵگورد سەمەد دەکات، کە هاریکار و رێکخەریی کۆبوونەوەکانی شاندی سەندیکایە لە پاریس.