ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رز راگرتنی 2ی نۆڤمبه‌ر رۆژی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی هێنان به‌ده‌رباز بوونی تۆمه‌تبارانكه پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان كردووه، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دییدارێكی فروانی رێكخست.
له‌و دیداره‌دا كه به به‌شداری لایه‌نه فه‌رمییه په‌یوه‌ندیداره‌كان (ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ) و ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی میدیا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و یاساناسان به‌رێوه‌چوو، ئاماده‌بووان سه‌رباری گفتوگۆ له ره‌وشی كاری رۆژنامه‌نووسی و پێشێلكاریه‌كان ده‌رهه‌ق له ئازادی رۆژنامه‌نووسی . جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه‌كان بۆ رێگری له پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و چۆنیه‌تی به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردن و دادگایی كردنی بكوژ‌و تۆمه‌تبارانی دژ به‌رۆژنامه‌نووسان كردوو، ده‌رئه‌نجام به‌شداربووان جه‌ختیان له‌سه‌ر:
1- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی هاوبه‌شی چاودێری هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌ندیكاو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
2- دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به تاوانه‌كان و كه‌یسه‌كانی دژ به رۆژنامه‌نووسان.
3- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگای لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه ته‌واو نه‌كراوه‌كانی تایبه‌ت به رۆژنامه‌نووسان بكات و یه‌كلاییان بكاته‌وه.
هه‌ولێر
3/11/2018