• ئێمە
  • پەیوەندی
  • ئه‌نجوومه‌ن
  • لق و نووسینگه‌كان
  • لیژنه‌كان
چوارشەممە, ته‌مموز 16, 2025
العربية
English

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

نقابة صحفيي كوردستان |

سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان

پەیامی ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە

 

هەڵمەتێكی راگەیاندنی پرۆڤیشناڵ بەڕێوەببەن

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەبۆنەی دەستپێكردنی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، داوا لەسەرجەم دەزگەكانی میدیایی و لیست و قەوارە و هاوپەیمانییەكانی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژاردندا دەكات، هەڵمەتێكی راگەیاندنی پڕۆفیشناڵ دوور لە شكاندن و ناوزڕاندن ‌و دەرچوون لە هێڵی دیموكراسیانە بەڕێوەببەن.

میدیا و رۆژنامەنووسان لەهەڵمەتی بانگەشە بۆ كەس و لایەن‌ و لیستەكان، رۆڵێكی گرنگ دەگێڕن ، بۆ گەیاندنی پەیام و بەرنامەی هەڵبژاردنەكان، هەروەها لە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لەبەشداریكردنیان لەهەڵبژاردن و پیادەكردنی مافی خۆیان لەم پرۆسە سیاسی و دیموكراسییەدا، ئەوەش چاوەڕوان دەكرێت، لەئاستی لێوەشاوەیی و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان بێت.

لەمڕوانگەیەوە، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، داوا لەسەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان دەكات، سوود لە پانتایی ئازادی‌ و دیموكراسیی وەرگرن بۆئەوەی كاری خۆیان بەباشترین شێوە بکەن لەهەڵمەت‌و بانگەشەی هەڵبژاردندا، رەچاوی بەرپرسیارێتی دۆخی سیاسی و ئابووری خەڵكی كوردستان بكەن و بەشێوەیەك گوتار و پەیام و راپۆرتەكانیان خزمەتی بەرژەوەندی گشتی ‌و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی بكات.

هەروەها، سەندیكا داوا دەكات، لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، سەرجەم لایەنە سیاسیەكان‌و بەشدارانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێز لەرۆژنامەنوسان و نێردەكانی میدیایی بگرن و سەلامەتیان ببپارێزن، داوا لە کۆمیسێۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەین لە هەر چوار بازنەکانی هەڵبژاردن هاوکاری رۆژنامەنووسان بکەن لە پێدانی زانیاری و ئاسانکاری بۆ راپەراندنی ئەرکەکانیان.

هاوكات، سەندیكا داوا دەكات، دەزگەكانی میدییایی و رۆژنامەنووسان ، رەچاوی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007 و رێنماییەكانی كۆمیسیۆن و پەیماننامەی شەرەفی رۆژنامەنووسی بن‌، بۆ هەر كارێكی پێویستیش پەیوەندی بە لق‌و نووسینگەكانی سەندیكا و لیژنەی داكۆكی لەئازادی و مافی رۆژنامەنووسان بكەن.

پرۆسەی هەڵبژاردن و بانگەشەی میدیایی ركابەرەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پرۆسەیەكی گرنگە كە پشت بەبەشداری كارای جەماوەر دەبەستێت و ئەم رۆڵەش راگەیاندن و رۆژنامەنووسان برەوی پێدەدەن و هاوكار دەبن بۆ ئەوەی هانی هاووڵاتییان بدەن بەشداری لەم پرۆسەیەدا بكەن بەئازادانە، كەدواجار دەبێتە، یەكێك لەفاكتەرەكانی پاراستنی كیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان و بەرەوپێشبردنی دیموكراسی.

ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

هەولێر – 25ی ئەیلوی 2024

© 2025 Kurdistan Journalists Syndicate

No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • ڕێنماییەکان
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • لیژنه‌كان
  • پەیوەندی
  • English
  • العربية
  • ئێمە
  • پەیوەندی

© 2025 Kurdistan Journalists Syndicate


Fatal error: Uncaught TypeError: array_sum(): Argument #1 ($array) must be of type array, null given in /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-content/plugins/jnews-social-share/class.jnews-social-background-process.php:111 Stack trace: #0 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-content/plugins/jnews-social-share/class.jnews-social-background-process.php(111): array_sum(NULL) #1 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-content/plugins/jnews-social-share/class.jnews-social-background-process.php(99): JNews_Social_Background_Process->save_result() #2 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-content/plugins/jnews-social-share/class.jnews-social-background-queue.php(82): JNews_Social_Background_Process->fetch_data(3314) #3 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-includes/class-wp-hook.php(324): JNews_Social_Background_Queue->process_queue('') #4 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-includes/class-wp-hook.php(348): WP_Hook->apply_filters(NULL, Array) #5 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-includes/plugin.php(517): WP_Hook->do_action(Array) #6 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-includes/general-template.php(3208): do_action('wp_footer') #7 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-content/themes/KurdJs/footer.php(25): wp_footer() #8 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-includes/template.php(810): require_once('/home/kurdjs/ww...') #9 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-includes/template.php(745): load_template('/home/kurdjs/ww...', true, Array) #10 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-includes/general-template.php(92): locate_template(Array, true, true, Array) #11 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-content/themes/KurdJs/single.php(29): get_footer() #12 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-includes/template-loader.php(106): include('/home/kurdjs/ww...') #13 /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-blog-header.php(19): require_once('/home/kurdjs/ww...') #14 /home/kurdjs/www/www/kurdish/index.php(17): require('/home/kurdjs/ww...') #15 {main} thrown in /home/kurdjs/www/www/kurdish/wp-content/plugins/jnews-social-share/class.jnews-social-background-process.php on line 111