فیدراسێۆنی رۆژنامەنووسانی جیهان (IFJ) بە هەماهەنگی سەندیکای رۆژنامەنووسانی میسر، رۆژانی 15 – 16 /12/2024 لە قاهیرەی پایتەختی میسر، کۆنفراسێکی راوێژکاری بۆ سەندیکاکانی رۆژهەڵاتی ناوین، لە قاهیرەی پایتەخی میسر ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی (IFJ) و سەرۆکی سەندیکاکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ ئاڵوگۆر کردنی بیرورا و پلان دانان لەسەر کاریگەری ژیری دەستکرد لەسەر رۆژنامەگەری و سەلامەتی ئەلیکترۆنی رۆژنامەنووسان، ئاڵنگاری و چارەسەری، بۆ ماوەی دوو رۆژ لە پرۆگرامێکی چڕو پوخت گفتوگۆی ورد، بە بەشداری پسپۆری نێودەوڵەتی لەو دوو بابەتە کرا.
لە کۆتایی کۆنفراس، کارکرا بۆ دارشتنی ستراتیژی تازەی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسان بۆ هاریکاری لەگەڵ دامودەزگاکانی میدیایی و ئامادەکردنی پێشنیار و پلانی کرداری لەم روەوە.
ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان لەو کۆنفراسە ئامادەبوو تا لە رۆژانی داهاتوو سەندیکای رۆژنامەنووسان پلانی گونجاو وەکو بە رپرسیارێتی ئەم قۆناغە ئامادە بکات بۆ ساڵی داهاتوودا.