لە فەرمانێكی كارگێڕییدا ، سەرۆكایەتی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیاریداوە دادگەی لێكۆڵینەوەی/١ی سلێمانی رابسپێرت بە تایبەتمەندی بینین و لێكۆڵینەوە لەسكاڵاكانی پەیوەندیدار بەرۆژنامەنووسان و هەروەها لە فەرمانەكەدا یاسایی ژمارە ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧ دەكاتە بنەمای كارەكانیو دواتریش كەیسەكان لە دادگای كەتنی/٦ سلێمانی یەكلایی دەكرێنەوە.
لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووس ی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە رادەگەیێنێت و هاوكاری سەرخستنی كارەكانی ئەم بڕیارە دەبێت.
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە ساڵانی پێشووتردا و لە چەندین بۆنەدا داوای تایبەتمەندكردنی دادگەیەك بە كەیسەكانی رۆژنامەنووسی و ئازادی رادەربڕین و جێبەجێكردنی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ كردوه
،هەروەها لیژنەی داكۆكی هیوادارە لەهەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان.بڕیاری لەم شێوەیە بدرێت و جێبەجێ بكرێت.
لیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان
13ی ئاداری 2025