لە بڕیارێکی کتوپڕی حکومەتی نوێی ئەمریکادا، ژمارەیەکی زۆری ئەو میدیایانەی داخست کە بە پاڵپشتێ ئەمریکا لە سەرانسەری جیھاندا پەخش دەکەن.
لەکاتێکدا کە دەنگی کوردی ئەمریکا وەک کەناڵێکی نیمچە ئازاد لەم ھەرێمەدا کاری دەکرد و ستاف و پەیامنێریان ھەبوو، ھاوکات میدیایەک بوو کە بە زمانی کوردی پەخش و پەیامی ھەبوو بۆ کوردانی ناوچەکانی دیكەش بەداخەوە داخران.
ھاوکات کەناڵەکانی الحرە و الحرە عراق رادیۆ سەوا ش داخران و پرۆسەی ھاوکاری و ھاریکاری چەندین دەزگاو میدیاش لە ناوچەکەدا راگیران..
ئێمە لەکاتێکدا نیگەرانی خۆمان بۆ ئەم ھەنگاوانە دەردەبڕین، ھیوادارین پێداچوونەوە بە بڕیاری داخستنی میدیاکاندا بکرێتەوە، بە تایبەتی دەنگی کوردی ئەمریکا، لەم سەروبەنداشدا بژێوی ژیانی ئەو تیمانەی کاریان بۆ کردوە بە ھەند وەربگیرێت…
لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
20/3/2025