سڵاو…
بەناوی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان ( IFJ ) کە گەورەترین رێکخراوی رۆژنامەنووسانە لە جیهان، کە نوێنەرایەتیی 600.000 هەزار رۆژنامەنووس لە 148 وڵاتی جیاواز دەکات، دەمەوێت پیرۆزبایتان لێ بکەم بە بۆنەی یادی 127 ساڵەی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و 27 ساڵەی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان بەخۆشحاڵییەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هاوڕێمان ئازاد حەمەدەمین و تەواوی تیمەکەی دەکات، بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی لە بواری رۆژنامەوانیی پێشکەشیان کردووە.
دەمەوێ بڵێم کە کۆنفڕانسەکەی ساڵی ٢٠٢٤م لە بیرە لە هەولێر، لەم ڕۆژەدا دەمەوێت بیرتان بخەمەوە کە لە کۆبونەوەکەدا باسی دامەزراندنی پڕۆژەی ئەنجوومەنی باڵای میدیا کرا.
باوەڕم وایە ئێستا کاتی دامەزراندنی ئەوە ئەنجوومەنە هاتووە، هەروەها ئێمە وەکو سکرتێری گشتیی فیدراسیۆن بەردەوامین لە یارمەتیدان و ڕێنیشاندەریتان ئەگەر پێویستتان بوو.
دامەزراندنی ئەم ئەنجوومەنە گرنگە بۆ دیموکراسیی، بۆ دۆخی رۆژنامەنووسان و بۆ جەماوەر، بۆ ئەوەی دووبارە باوەڕ بنیاد بنێین.
دووبارە هیوای باشترینتان بۆ دەخوازم
ئەنتۆنی بێڵانگەر
سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان
برۆکسل/ بەلجیکا
2025/4/22