ئەمرۆ دووشەممە 21/4/2025 لە 127ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان ئازاد حەمەدەمین، بە یاوەری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی دکتۆر ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان و قوتابیان و ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان بەشداربوون، لە مەراسمێک کە بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری رێکخرابوو، هەر لەو بۆنەیە رێز لە هاوکارمان ئومێد خۆشناو گیرا وەکو یەکێک لە دەرچوانی زانکۆکە.
ئەوەی شایەنی باسە لە مەراسیمەکە قوتابیان پێشانگایەکی رۆژنامە و بڵاوکراوەکانی خۆیان خستە روو.