بەناوی خۆم و ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزبایی لە دامەزراوەی ( کوردستان کرۆنیکڵ) دەکەین، بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ( Award of Excellence) لە ئەمریکا.
وەرگرتنی ئەو خەڵاتە لە ئەمریکا و پێدانی بە گۆڤاری ( کوردستان کرۆنیکڵ) جێی دڵخۆشییە بۆ ئێمە و میدیاکارانی کوردستان، کە گۆڤاری ( کوردستان کرۆنیکڵ) لە هەولێرەوە توانیویەتی لەگەڵ میدیا بەنێوبانگەکانی جیهاندا لەڕووی نێوەڕۆکی کارکردنەوە بچێتە پێشبڕکێی جیهانی و ناسناوی خەڵاتی جیهانیی بباتەوە.
دڵخۆشیی ئێمە جگە لە پێدانی خەڵاتەکە گرنگییەکی دیکەی هەیە، کە گۆڤاری ( کوردستان کرۆنیکڵ) توانیویەتی بە زمانی ئینگلیزی پەیامی ئاشتی و فەرهەنگی پێکەوەژیان لە کوردستان بداتە جیهان.
جارێکی دیکە پیرۆزەو هیوای پێشکەوتنی زیاتر بۆ کوردستان کرۆنیکڵ و میدیای کوردستانی و کارکردنیان بە ئیتیکی کاری میدیایی.
ئازاد حەمەدەمین
نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان
2025/5/7