• ئێمە
  • پەیوەندی
  • ئه‌نجوومه‌ن
  • لق و نووسینگه‌كان
  • لیژنه‌كان
هەینی, تشرینی دووه‌م 7, 2025
العربية
English

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

نقابة صحفيي كوردستان |

سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان داوای ژینگەیەکی دروستی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات و داواش دەکات رۆژنامەنووسان پیشەییانە پرۆسەکە رووماڵ بکەن

راگەیێندراوی ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان:

 

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی 3‌ــی ئۆكتۆبه‌ر تاوه‌كو 8ــی نۆڤەمبەری 2025، پڕۆسەی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومەنی نوێنه‌رانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە بەربژێران و لیست‌ و قه‌واره‌ سیاسییەکان کارەکانیان ئەنجام دەدەن، له‌م ماوه‌یه‌دا، ململانێ ‌و گوتاری سیاسی‌ و میدیایی تووند ده‌بێت‌، به‌ ڕاددەیەک کە زۆرینه‌ی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و رۆژنامه‌نووسان ده‌بنه‌ به‌شێك له‌م تووندبوونی گوتار و لێدوان و ركابه‌رییە سیاسییە.

 

له‌ره‌وشێكی وه‌های چاوه‌ڕانكراودا، به‌پێی ئه‌زموونی خوله‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجوومەنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ناخوازێت هیچ پێشێلكارییه‌ك له‌دژی رۆژنامه‌نووسان‌ و ده‌زگه‌كانی میدیا دووباره‌ ببێته‌وه‌.

 

لەم ڕوانگەیەوە بانگ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییەکان، بەربژێران، دامه‌زراوه‌ فه‌رمییەکانی حکوومەت و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كەین، هاوكاری رۆژنامه‌نووسان بکەن، به‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه‌ رۆژنامەنووسان ته‌نیا پیشه‌یه‌كی گرنگ پیاده‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پێوه‌ری ئازادی و دیموكراسییه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، داوادەکەین ڕێز لە رۆژنامەنووسان و دەزگە فەرمییەکان بگرن و هاوکاریان بن.

 

ئەنجوومەنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، داوا له‌ ده‌زگه‌كانی میدیا ده‌كات، له‌ گوتاری میدیاییاندا، خۆیان به‌دوور بگرن له‌هه‌ر شێوازێكی كاری رۆژانه‌دا، كه‌ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگەی سیاسیی دەشێوێنێت، لە بەرانبەر ئەوەدا ئیتیک و پرۆفیشیناڵی له‌كاری میدیایی پێڕەو بکەن.

 

له هه‌مانكاتدا، داوا لە رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌كاتی رووماڵی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن دا، پێناسی رۆژنامەنووسی و جلی ناسینه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان بپۆشن‌، هەروەها مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی پیشه‌یی پێڕەو بكه‌ن. هاوکات لەگەڵ بوونی هەر پێشێلکارییەک لە دژیان، داوا لە رۆژنامەنووسان دەکەین لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژنامەنووسان و مافی رۆژنامەنووسان ئاگەدار بکەنەوە.

 

بەهیوای ژینگەیەکی دروستی بانگەشەی هەڵبژاردن و کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان.

 

 

ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان

هەولێری پایتەخت

4ــی ئۆکتۆبەری 2025

 

© 2025 Kurdistan Journalists Syndicate

No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • ڕێنماییەکان
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • لیژنه‌كان
  • پەیوەندی
  • English
  • العربية
  • ئێمە
  • پەیوەندی

© 2025 Kurdistan Journalists Syndicate