زانکۆی نۆلج بۆ خوێندنی ئەمساڵ بەشی راگەیاندنی دیجیتاڵی کردەوە، لەگەڵ سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان یادداشتی لێکتێگەیشتن و هاوکاری واژۆکرد.
رۆژی یەکشەممە ٩ـی١١ــی ٢٠٢٥، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، بە یاوەریی بژار حەکیم، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسان و هەندرێن ئەحمەد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەندیکا، سەردانی سەرۆکایەتیی زانکۆی نۆلجیان کرد لە هەولێر، لەگەڵ پرۆفیسیۆر دکتۆر ئەحمەد دزهیی، سهرۆكی زانكۆی نۆلج و دکتۆر تاڵیب خەلیل، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری زانستی و دکتۆر محەممەد عەزیز، بهڕێوهبهری پهیوهندییهكان) و مامۆستا رهنجدهر رزگار، بهرپرسی یهكهی میدیا کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کردنەوەی بەشی راگەیاندنی دیجیتاڵی لە زانکۆی نۆلج، هەروەها بڕیاردرا بە داشکاندنی لە سەتا ٧٥ بۆ ئەندامانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەوانەی بە پشتگیریی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، ئارەزوو دەکەن لەو بەشەیەدا بخوێنن.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پشتیوانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بۆ زانکۆی نۆلج بۆ سەرخستنی بەشی راگەیاندنی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی گواستنەوەی ئەزموونی سەندیکا لە خول و راهێنان و سیمینار بۆ ئەو کەسانەی لە بەشەکەدا دەخوێنن.
