له هۆتێلی چوارچرا له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی (3)ی نۆفمبه‌ر ، دیداری رۆژی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایهێنان به ده‌ربازبوونی تاوانباران له سزا، به بۆنه‌ی یادی ئه‌م رۆژه‌وه كه ده‌كاته (2/11) رێكخست
له‌م دیداره‌دا ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌نوه‌ر حوسێن جێگری نه‌قیب و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی رۆشنبیری و ناوخۆ و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی مافی مرۆڤ و چه‌ندین رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر به‌شداربوون.
له ده‌ستپێكی دیداره‌كه كه هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا به‌رێوه‌ی ده‌برد، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان خوازیاری ئه‌وه بوو پانتایی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی فراوانتر بێت و تۆمه‌تباران به پێشێلكاری ده‌ستگیر بكرێن و دادگایی بكرێن و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی ژماره(35) به شێوه‌یه‌كی دروست جێبه‌جێ بكرێت و دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به كه‌یسی رۆژنامه‌نووسان پێكبهێنرێت دواتر جێگری نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان گوتاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای خوێنده‌وه.
له به‌شی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و رۆشنبیری و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی مافی مرۆڤ ، گوته‌یان هه‌بوو.
له به‌شی دووه‌میشدا ئاماده‌بوان بیرورایان له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه خسته‌روو، له كۆتاییشدا راگه‌یاندنی كۆتایی بلاوكرایه‌وه.