بۆ تاوتوێکردنی راپۆرتی ساڵانەی بۆردی داکۆکی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسان، ئەندامانی بۆرد و ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبوونەوە.
رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٧ـی ١ـی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەنجوومەنی سەندیکا و بۆردی داکۆکی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسان کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر راپۆرتی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی دژ بە رۆژنامەنووسان و دەزگەکانی راگەیاندن لە ساڵی ٢٠٢٥
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی سەندیکا پلانی کارکردنی ئەمساڵی تاوتوێ کرد، دواتر راپۆرتی ئامادەکراوی تۆماری پێشێلکارییەکانی بۆ بڵاوکردنەوە پەسندکرد.
