ئەمرۆ لەهەولێری پایتەخت، زانکۆی سەلاحەددین بەهاوکاری دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆکاری مرۆیی سومپوزیۆنیکیان لەژێر دروشمی (کاریگەری میدیا لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دەروونی لەهەرێمی کوردستان )سازدا، لە پانێڵی یەکەم (پێشنیازکردن بۆ باشترکردنی میدیا لەهەرێمی کوردستان) ئازاد حەمەدەمین ،نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان بە باسێک بەناونیشانی (ئاڵنگاری و پێداویستیە کان لەژێرخانی یاسایی لەبواری میدیادا)بەشداربوو.
