به بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی سریانی و تێپه‌ربوونی (169)ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی (زهریری و دبهرا – تیشكی روناكی) له هۆڵی كلاسی له شاری هه‌ولێر – شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه، یه‌كێتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی سریان ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌ی سازكرد.
له ده‌سپێكی ئاهه‌نگه‌كه به‌رێز ره‌وه‌ند پۆلس سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه گوته‌یه‌كی پێشكهشكردو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دوای 2003 بزوتنه‌وه‌یه‌ك له نێوه‌ندی راگه‌یاندن و رۆشنبیری سریانی به‌رپابووه، به‌ڵام ئه‌زموونه‌كه به ته‌واوی پێنه‌گه‌یشتووه‌و خوازیاری ئه‌وه‌بوو په‌ره به واقیعی راگه‌یاندنی سریانی بدرێت.
دواتر ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ، له گوته‌یه‌كدا پیرۆزبایی له هاوكاران له رۆژنامه‌گه‌ریی سریانی كرد‌و رۆڵیانی به‌رز نرخاند له بواری به‌ره‌وپێشبردنی رۆژنامه‌گه‌ریی له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا.
له كۆتاییدا به‌رێز ئه‌كه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی سریان له گوته‌كه‌یدا پیرۆزبایی له ئاماده‌بووان كرد‌و هیوای پێشكه‌وتنی بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی سریانی خواست.