نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان ئازاد حەمەدەمین بە هەماهەنگی نووسینگەی راپەرینی سەندیکای رۆژنامەنووسان، رۆژانی 15-16/1/2025 سەردانی شاری رانییەی کرد، بۆ ئامادەبوون لە خولێکی سەلامەتی پیشەیی، کە بە هەماهەنگی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی(IFJ) لە ماوەی دوو رۆژدا بۆ(27) رۆژنامەنووسی ناوەندە میدیاییەکانی دەڤەری راپەرین لە شاری رانییە بەرێوەچوو، نەقیبی رۆژنامەنووسان بە یاوەری مستەفا محمد سکرتێری نووسینگەی راپەرین و ئامانج خدر ئەندامی نووسینگە، سەردانی بەرێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرینی کرد بۆ برەودان بە هەماهەنگی زیاتری ئیدارەی راپەرین لەگەڵ نووسینگەی راپەرینی سەندیکا. هەروا هەمان وەفد سەردانی ناوەندی وەرزش و لاوانی رانیەی کرد و لەلایەن خاتوو شیلان سعید محمد پێشوازیان لێکرا و سوپاسی ناوەندی وەرزش و لاوانیان کرد، بۆ تەرخانکردنی بارەگاکانی ناوەند بۆ خولی رۆژنامەوانی و پرێس کۆنفرانسی رۆژنامەوانی، هەروا لە خولی سەلامەتی پیشەیی بە ئامادەبوونی راهێنەری نێودەوڵەتی محەمەد ئاکرەیی بەشدار بوون هەروەکو وەفد بە دەرفەتی زانی سەردانی بەرێز موەفەق میراودەلی لە شاری قەڵادزێ بکات و پرۆژە ناوازەکەی لە ئەرشیف و رۆژنامەگەری بەسەر بکاتەوە. هەروا هەمان ستاف سەردانی تەلەفزۆنی (دەروازە)ی کرد و لەگەڵ بەرێوەبەر و هاوکاران لە تەلەفزیۆنەکە گفتوگۆیەک لەسەر رەوشی ناوچەکە کرا.
هەروا نەقیبی رۆژنامەنوورۆژنامەنووسانی کوردستان لە شاری رانییە پرێس کۆنفراسێکی بۆ میدیاکانی دەڤەری راپەرین ئەنجامداو کۆمەڵێک پرسی کە پەیوەست بوو بە گرفت و خواستەکانی رۆژنامەنووسان لە دەڤەرەکە باس و گفتوگۆی لەسەر کرا.
