بۆ: یەکێتیی نووسەرانی کورد
بابەت: پیرۆزبایی
بەبۆنەی پەنجا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، پیرۆزبایی خۆم و ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، ئاراستەی سەرۆکایەتیی مەڵبەندی گشتی و تەواوی سکرتێری لقەکان و ستافەکانتان و هەروەها نووسەران و ئەدیبانی کوردستان دەکەین.
یەکێتیی نووسەرانی کورد ناوەندێکی بەهێزی ڕۆشنبیری و کولتووریی کوردستانە، مێژوویەکی پڕ لە شکۆی بۆ خزمەت کردن هەیە بۆ زیندوو هێشتنەوەی زمان و ناسنامەی ئەدەبیی کوردی.
هەروەها دەستخۆشی و پێزانینمان هەیە بۆ نووسەرانی کورد، بۆ خزمەت کردنی کایەی ئەدەبیی نەتەوەکەمان و بە قەڵەمەکانیان، خزمەتی کاروانی رۆشنبیریی نیشتمانەکەیان دەکەن و کوردستانیان بەرەو قۆناغێکی نوێ بردووە بۆ گەشەکردنی ئەدەبیات بەشێوازی پێشکەوتوو.
پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد.
ئازاد حەمەدەمین
نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان
10/2/2026
