ئەنجوومەنی سکرتاریەتیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و شاندێکی باڵای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
رێککەوتی ١٨ـی ٢ـی ٢٠٢٦ لە ئۆفیسی سەرەکیی سەندیکا، ئازاد حەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، بژار حەکیم، جێگری نەقیب و هەندرێن ئەحمەد و ئەکەد موراد، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکا، لەگەڵ هۆگر عەلی رەسوڵ، راوێژکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، مەریوان بەگۆگ عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و گۆران عوسمان، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی کۆبوونەوە.
لە کۆبووەکەدا گفتۆگۆکرا لەبارەی دەستەبەرکردنی کۆمەڵایەتیی رۆژنامەنووسان و پلانی هاوبەش داندرا بۆ ئەوەی رۆژنامەنووسان لەڕێگەی خۆ تۆمارکردنیان لە دەستەبەرکردندا سوودمەندبن لە خانەنشینیی رۆژنامەنووسان و بیمەی تەندروستیی.
